نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو كاكه‌ڕه‌ش محه‌مه‌د محه‌مه‌دئه‌مین نه‌قشبه‌ندی، كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ولێر و نیشتمانپه‌روه‌ر و یاساناس و ئه‌ندامى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2020/12/26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.