Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:10

وەزیری کشتوکاڵ بەدواداچوون بۆ کێشە و داخوازییەکانی جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە دەکات

کوردستان TV
100%

بۆ مەبەستی ڕێزلێنان لە ماندوو بوون و لە نزیکەوە گوێگرتنی داخوازی وکێشەکانی جوتیارە نمونەیەکەی هەلەبجە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەری راگەیاندن و نوسینگەی تایبەتی خۆی ڕاسپارد کە پەیوەندی و بەدواداچوون بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە بە فەرمی بانگێشتی ئازاد محمد جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە کراوە، کە ڕاستەوخۆ لە دوایی پشووی سەری ساڵ سەردانی وەزارەتمان بکات.

دواتر بۆ پاڵپشتی زیاتری پرۆژەکانی ناوبراو و بەرهەمی خۆماڵی کشتوکاڵی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخرێت.

ئەم ڕاسپاردەیەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە میانی پەرۆشی و گرنگیدانی تەواوە بە جوتیاران و بەرهەمی کشتوکاڵی و هەناردەکردنی بەروبوومە خۆماڵیەکان بۆ دەرەوەی ووڵات بە میکانیزمی گونجاو.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.