دوای بەشدارییکردنی قوتابییانی بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و سۆفتوێری زانکۆی سەڵاحەددین/هەولێر لە پێشبرکێی جیهانیی کۆمپانیای هواوی، ئیبراهیم عومەر ئیبراهیم قوتابی لە بەشی سۆفتوێر لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەست هێنا و هەڵبژێردرا بۆ نۆێنەرایەتی تیمی هەڵبژاردەی عیراق لەگەڵ دوو قوتابی دیکە کە یەکێکیان لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانییە و ئەوی دیکەیان لە زانکۆی مووسڵه.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە لە ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی سەڵاحەددین/هەولێر بڵاوکراوەتەوە، دوای راهێنانێکی باش و رێکوپێک لە ئەکادیمیای هواوی زانکۆی سەڵاحەددین، دوێنێ شەممە رێكهوتی ٢٦ی كانوونی یهكهمی ٢٠٢٠، بەشداریی پێشبرکێی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ١٣ تیم لە ١١ وڵات بەشدارییان لە تاقیکردنەوەیەکی ئۆنڵاین کردووە کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاندووە.
باس لهوهشكراوه، ئەمرۆ ئەنجامەکان راگهیهنراوه و بە گوێرەی ئەنجامەکان، تیمی عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێناوه و سەرکەوتووه بۆ بەشداریکردن لە پێشبرکی جیهانیی وەکو نوێنەرایەتیی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەکادیمیای هواوی له زانکۆی سەڵاحەددین/هەولێر پلەی یەکەم و نایابی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی ئەم ئەکادیمیایە ماوەیەکی زۆر کورتە دامەزراوە.21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.