Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:58

به‌هۆی کۆڕۆناوه‌ زیاتر له‌ 750 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر که‌رتى گه‌شتیاریى هه‌رێم که‌وتووه‌

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 750 ملیۆن دۆلار زیان بەر کەرتی گەشتیاریی هەرێم کەوتووە و له‌م باره‌شه‌وه‌  نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگه‌یاند: بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دیارنییە ڕێژەی گەشتیاران لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا چەند دەبێت و ناتوانین هیچ پێشبینییەک بکەین.

سەبارەت بە ژمارەی گەشتیاران لەمساڵدا، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ژمارەیەکیان لانییە بۆ ئەمساڵ، بەڵام ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و داهاتی هەر گەشتیارێکیش بۆ هەرێمی بە 300 دۆلار دەخەمڵێندرێت، واتە ساڵی ڕابردوو داهاتی کەرتی گەشتیاری لە هەرێم زیاتر بووە لە یەک ملیار دۆلار لەماوەی ڕابردوودا.

وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم باسی لەوەشکرد کە کەرتی گەشتیاری هەرێم لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوو.

 لە شەش مانگی دووەمی ئەمساڵدا، تاڕادەیەک ڕێکارەکان کەمکرانەوە و لە جەژنی قورباندا ڕێگە بە گەشتیاران درا لە ناوچەکانی خوارووی عێراقەوە بێنە هەرێم بۆیە پێشبینی دەکرێت زیانی شەش مانگی دووەم کەمتر بێت و بگاتە نزیکەی 250 ملیۆن دینار.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.