وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە دوێنێوه 818 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 13 کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 1541 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا، گەیشتووەتە 591 ھەزار و 597 کەس و لەو ژمارەیەش 12 ھەزار و 780 کەس گیانیان لەدەستداوە و 531 ھەزار و 803 تووشبووش چاکبوونەتەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.