ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوایكرد كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامی خولی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عێراق، خالید عوبێدی ھه‌ڵگبرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ك له‌گه‌ڵدا ته‌واو بكرێت.
له تشرینی دووه‌می ٢٠١٤دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠ تۆنی چه‌كی سووك و مامناوه‌ندا گرتبوو كه له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كدا دابوون و له كۆماری چیك-ه‌وه ره‌وانه‌كرابوون.
ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی، تیمه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان راگه‌یاندبوو، ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌یه‌كیان كه جگه‌ره‌ی ھه‌ڵگرتووه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا بنشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی پڕبكات، به‌ڵام دوای پشكنینی ده‌ركه‌وت، فڕۆكه‌كه چه‌كی سووك و مامناوه‌ندی ھه‌ڵگرتووه.
میدیاكانی عێراق به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامی خولی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عێراق، خالید عوبێدی ھه‌ڵگبرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵدا ته‌واو بكرێت.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه ده‌كات و ھاتووه:دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخ داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر تۆمه‌تبار خالید عوبێدی ھه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵیدا ته‌واو بكرێت.
تا ئێستا ھیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن خالید عوبێدی-یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و رووداوه بۆ سه‌رده‌می حكوومه‌تی پێشووتری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگریی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.