سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێمفیس دێپای هۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیۆن بۆ ڕیزه‌كانی له مێركاتۆی زستانه پاشگه‌زبۆته‌وه.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له مێركاتۆی هاوینه‌ی پێشوودا ئیداره‌ی بارسا به ڕاسپارده‌ی ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی به‌گوڕوتینه‌وه له هه‌وڵی واژووكردنی گرێبه‌ست بوو له‌گه‌ڵ دێپای، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی یانه كاتالۆنیه‌كه سه‌ری نه‌گرت.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌رپرسانی بلاوگڕانا له مێركاتۆی زستانه‌دا هێنانی به‌رگریكارێكه بۆ ڕیزی تیپه‌كه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌كه كه‌موكوڕی به‌دی ناكرێت و هه‌ریه‌ك له یاریزانان پێدری و مارتن برایتوایت ئاستێكی به‌رزیان له یاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بارسا پێشكه‌شكردووه.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی بارسا به ته‌واویی ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دێپای نه‌بووه، به‌ڵام بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری یه‌كێك له هێرشبه‌رانی بێت كه ئه‌مه‌ش ئێستا به دوور ده‌زانرێت .
بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێمفیس دێپای هۆڵه‌ندی پاشگه‌زبۆوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.