دەزگای لوتکە بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی قوبرس دوو هاوڵاتی تورکیان دەستبەسەر کردووە کە ویستوویانە کۆمەڵێک کۆچبەری سوری بە قاچاخ بگەیەننە دورگەکە، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه کۆچبەرەکان ژمارەیان 13 کەسە، منداڵێکی ساواشیان تیادایە.
ده‌زگای لوتكه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه27ی 12ی2020 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویان كرده‌وه:كه حكومه‌تی قوبرس دوو هاوڵاتی تورکییان دەستبەسەر کردووە کە ویستوویانە کۆمەڵێک کۆچبەری سوری بە قاچاخ بگەیەننە دورگەکە، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه کۆچبەرەکان ژمارەیان 13 کەسە منداڵێکی ساواشیان تیادایە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: پاش دەستبەسەرکردنی قاچاخچییەکان بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەیان بۆ تورکیا، بەلەمەکەش شه‌ش پیاو و سێ ژن و چوار منداڵی تیادا بووە، کۆچبەرەکان بەر لەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت پشکنینی تەندروستییان بۆ کراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌زگای لوتكه بڵاویكردوه‌ته‌وه، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە کۆچبەرەکان یەکی دوو هەزار یۆرۆیان داوەتە قاچاخچییەکان بۆ ئەوەی بیانگەیەننە قوبڕس، کە 70 کیلۆمەتر دووره لە سنووری تورکیاوە.
ده‌زگای لوتكه روونیشیكردوه‌ته‌وه، كه كۆچبه‌ران بۆ ماوەی چەندین رۆژ لە سنورەکەدا ماونەتەوە بۆ ئەوەی بارودۆخی کەش و هەوا لەباربێت بۆ گەشتەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.