ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌گه‌ڵ دێڤید ئالابای نه‌مسایی و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونشن گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش یاریزانه‌كه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ساڵی داهاتوودا به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه ده‌كات.
له‌مباره‌وه تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی ڕیال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئالابا له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ستی نێوانیان رێككهوتوونهو بهرگریكارهكهش له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستویه‌ك به‌فه‌رمی ده‌چێته ڕیزی میرێنگی.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه گرێبه‌ستی ئالابا له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌شی ده ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
جێگای باسه گرێبه‌ستی ئالابای ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ بایرن له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واوده‌بێت و به‌م دواییه‌ش به‌رپرسانی یانه‌ی باڤاری ڕایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی .
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی ئیسپانیا: ڕیال مه‌درید و دێڤید ئالابای نه‌مسایی گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.