Erbil 10°C پێنجشەممە 06 شوبات 12:16

لە شەوى سەرى ساڵدا هەر کافتریا و شوێنێک لایڤ موزیکی هەبێت بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر كافتریایەك لەشەوی سەری ساڵدا لەسلێمانی لایڤ موزیك ئەنجام بدات غەرامە دەكرێت.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند هیچ ئاهەنگێك لەشەوی سەری ساڵ لەهیچ ئۆتێل و ڕێستۆرانتێك و یانە شەوانەكان بەڕێوەنەچێت بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان. 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لەشەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەركافتریا و شوێنێكی گەشتیاری لایڤ موزیكی هەبێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و سزای دە ملیۆن دینار دەدرێت وەهەروەها شوێنەكەی بۆ ماوەی یەك مانگ دادەخرێت.

 ده‌شڵێت ، بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بۆ خۆپارێزییە و رێگریكردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.