به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه له دابه‌زین و به‌هۆی ناجێگیری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و فشاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، دراوی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌هاكه‌ی له دابه‌زین دایه، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو هه‌وڵیدا سوودی بانكی به‌رز بكاته‌وه، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی 0.45 له‌سه‌د نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
موراد سوڵتان وته‌بیژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و یۆرۆ له ڕووی نرخه‌وه به‌رزترین ئاستیان به‌رامبه‌ر به‌های لیره‌ی توركی له كۆتایی هه‌فته‌دا تۆمار كرد.
موراد سوڵتان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و یۆرۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بانکی ناوەندی توركیا لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی سیاسەتی دارایی، بڕیاریداوە سوودی بانکی لە سه‌دا 15 بۆ سه‌دا 16.5 بەزردەکاتەوە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، لەسەرەتای ئەمساڵه‌وه لیرەی تورکی تاكو ئێستا له‌سه‌دا 25ی بەهاکەی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.