Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:31

لیژنەی باڵای تەندروستی: هیچ بڕیارێک نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ

کوردستان TV
100%

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق جەختدەكاتەوە، كە هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق و ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی ڕایگەیاند: بارودۆخی پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگەكاندا وەكو ئێستا بەردەوامی دەبێت و جارێكی دیكە ناگەڕێینەوە بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی تەواو.
 
وەزیری تەندروستی هاوكات ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی  گوتیشی: لە ئێستادا هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری وڵات، چونكە وەزارەت ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیان دەكات و هەر كاتێك پێویست بكات هەر بڕیارێك پێویست بێت دەیدەن.

ئه‌م بریاره‌ش دوای ئه‌مه‌ دێت، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی جۆرێكی دیكەی كۆرۆنا لە هەندێك لە وڵاتان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.