Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:29

فری دەچێتە 3 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیەوە

لە دەرھێنانی (سامی کاکە)ـیە
کوردستان TV
100%

شیڤان شێرزاد

کورتە فیلمی ئەنیمەیشنێکی کوردی بە ناوی (فری)، کە لە دەرھێنانی (سامی کاکە)ـیە، لە ماوەی دوو مانگی داھاتوودا لە فێستیڤاڵی گەورەی سینەمایی بەشداری کاریگەری دەبێت.

فیلمەکە بەرھەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای ھەولێرە.

ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە ئازادی ڕەھای مرۆڤ دەکات، ھاوکات باس لە زیندانیەک دەکات کە دیلی دەستی تیرۆرە، بەڵام تاریکی تیرۆر ناتوانێت ھزری ڕوناکی ئەم مرۆڤە ئازادە داگیر بکات، بۆیە لە زیندانەوە دنیایەک و ژیانێکی ئازاد بە خەیاڵ دروست دەکات.

فیلمی (فری) دووەمین بەرھەمی ئەنیمەیشنی سامی کاکەیە، کە بە دوای فیلمی (خەرەند) داھات و بوو بە میوانێکی ڕۆحسووکی فێستیڤاڵە جیھانیەکان و چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری لە بواری ئەنیمەیشن و سینەمایی دا پێبەخشرا.

چاوەڕوانیش دەکرێت (فری) بەھەمان شێوە لە دەرگای فێستیڤاڵەکانی سینەما بدات و زۆرترین خەڵات لە ئاستی وڵاتە بەشداربووەکانی نێو فێستیڤاڵە سینەماییەکان بەدەست بێنێت.

ktv

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.