ئەمریکا، سزای بەسەر بانكی ناوەندی سوریا و حەوت كەسایەتی ئەو وڵاتەدا سەپاند و ئهو كهسانهش ڕێگەشیان پێ نادرێت بێنە ناوخۆیی ئەمریکاوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ بەهێزکردنی بابەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی ناوخۆیی سوریا، بڕیاری داوه سزا بهسهر بەرپرسێکی باڵای حکومەتی سوریا و خێزانەکەی، کە ئەندامە لە ئەنجومەنی گەلی سوریا و قەوارە بازرگانیەکانیاندا بسهپێنێت.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا روونیشیكردووەتەوە، ههروهها سزاش سەپێنراوە بەسەر بانکی ناوەندیی سوریا و بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی کە سزاکان گرتوونیەتەوە لە ناوخۆیی ئەمریکا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسی لەوەشكردووە، سزاکان حەوت کەسایەتی و نۆ قەوارەی بازرگانی و بانکی ناوەندی سوریا دەیانگرێتەوە، كه هەموو سامانەکانیان بلۆک دەکرێت و ڕێگەشیان پێ نادرێت بێنە ناوخۆیی ئەمریکاوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە و بڕیارە پەكخستنی کاری وەبەرهێنانە لەو ناوچانەی کە حکومەتی سوریا کۆنترۆڵیکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.