وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی عه‌لوه‌ی نوێی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند: ئه‌م عه‌لوه‌یه یه‌كێكه له عه‌لوه گه‌وره‌كان كه به شێوازێكی زۆر مۆدێرن و جوان دروست كراوه.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەئامادەبونی کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سەردانێکی مەیدانی بازاڕی عەلوەی هاوچەرخی هەولێری بەسەرکردەوە، بۆ مەبەستی لە نزیکەوە بەدواداچوون لە پرۆسەی بونیادنانی ئەم عەلوە تازەیە، کەیەکێکە لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی کەرتی کشتوکاڵی بە کوالێتی بەرز و شارستانی دروست دەکرێت بە ئامانجی گرنگیدان و هاندانی زیاتری جوتیاران و بەردەست کردنی بەرهەمی ناوەخۆیی و خۆماڵی لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا.
گوتیشی: ئامانجامان له‌م سه‌ردانه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووه شوشانه‌یه‌كه ده‌توانن به‌رهه‌می كشتوكاڵی له هه‌موو وه‌رزێكی ساڵ بخه‌نه بازاوه‌وه. له ئێستادا به‌شێكیان له قۆناغی كۆتاییدان و له هه‌مانكاتیشدا سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی توێژینه‌وه‌یه كه له‌زمنی عه‌لوه‌كه دروست ده‌كرێت.
وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند: ئه‌مه ئاماده‌كارییه بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵێك گرین هاوس له‌سه‌ر رووبه‌ری سێسه‌د دۆنم.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەم بازاڕە خۆماڵیە لە رێگەی کۆمپانیای خۆماڵی بە هەماهەنگی حکومەتی فەرەنسی و هۆڵەندی دروست دەکرێت لەسەر ڕووبەری 300 دۆنم زەوی، کە تیادا سەدان خانووی شوشە و پلاستیکی و سەنتەرێکی توێژینەوە لە خۆدەگرێت کە مۆڵەتی تەندروستی بە بەروبوومە کشتوکاڵیە ناوەخۆییەکانی جوتیاران دەبەخشێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.