Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:28

مانگی‌ ڕابردوو 22 هاوڵاتی‌ کورد له‌ کوردستانی ئێران خۆیان کوشتووه‌

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هه‌نگاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 22 هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی كوردستانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، له‌ئامارێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌‌، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، نزیکەی 22 هاوڵاتی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هه‌ربه‌پێی‌ ئاماری رێكخراوه‌:‌ لەو ماوەیەدا 12 پیاو و 10 ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 8 کەسیان (5 کچ و 3 کوڕ) خوار 18 ساڵ بووە.

به‌پێی ئاماری هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکان بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابووری و هەژاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئیلام: 5 حاڵەت (1 ژن و 4 پیاو)
پارێزگای کرماشان: 3 حاڵەت ( 2 ژن و 1 پیاو)
پارێزگای سنە: 6 حاڵەت (1 ژن و 5 پیاو)
پارێزگای ئورمیە: 8 حاڵەت (6 ژن و 2 پیاو)

هۆکاری خۆکوشتن:
کێشەی خێزانی: 9 حاڵەت (9 ژن)
هەژاری و بێکاری: 11 حاڵەت (1ژن و 10 پیاو)
نادیار: 5 حاڵەت (2 پیاو)

شێوەی خۆکوشتن:
خۆهەڵواسین: 15 حاڵەت (3 ژن و 12 پیاو)
خواردنی حەب: 2 حاڵەت (2 ژن)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: 1 حاڵەت (1ژن)
خۆسووتاندن: 4 حاڵەت (4 ژن)

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.