Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:30

هەستی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ کەسی بەرامبەر چی بەسەر جەستە و دەروون دەهێنێت؟

خۆشەویستی دڵەڕاوكێ كه‌م دەكاتەوە
کوردستان TV
100%

ئا:شەهلا رەشید
 
سوودەكانی هەستی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ كەسی بەرامبەر چی بەسەر جەستە و دەروون دەهێنێت؟


- خۆشەویستی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، زۆربەی توێژینەوە دەروونییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە دڵخۆشی لە پەیوەندی سۆزداریدا یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا، ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە یا پەیوەندی پتەویان هەیە نۆبەی دڵیان كم دەبێتەوە بەرامبەر ئەو كەسانەی سەڵتن و هاوسەرگیریان نەكردووە.


-خۆشهویستی دڵەڕاوكێ كه‌م دەكاتەوە، توێژەران لە رێگەی تیشكی موگناتیسییەوە شیكاریان بۆ ئەو كەسانە كردووە كە لە پەیوەندی سۆزداریدان دەركەوتووە كە ئاستی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ تێیاندا كمە بە بەراورد بە كەسانی سەڵت، هە روەها ئاستی سەرمای جەستە كم دەكاتەوە یارمەتیدەرە لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، جۆرە ماددەیەك دەردەدات دژی هەوكردن و ڤایرۆسەكانی جەستە.


-خۆشەویستی تەمەن درێژ دەكات، ئەوانەی لە پەیوەندییەكی سۆزداری بەختەوەر و جێگیردا دەژین تەمەنیان درێژترە لە چاو كەسانی دیكە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.