كۆمپانیای فایزەر بڵاویكردەوە كاردەكات لەسەر ڤاكسینێكی دیكەی دژی كۆرۆنا كە دەكرێت لە ساردكەرەوەی ئاسایی هەڵبگیرێت.
دوای ئەوەی ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر دژی كۆرۆنا لەچەندین وڵاتی وەك بەریتانیا و ئەمریكا و كەنەدا و وڵاتانی دیكە مۆڵەتی بەكارهێنانی وەرگرت، ئەو كۆمپانیایە بڵاویكردەوە كاردەكات بۆ لابردنی قورسترین ئاستەنگی بەردەم ڤاكسینەكە لەشێوازی گواستنەوە و ئەمباركردنی.
ئەلبێرت بورلا بەرێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر بڵاویكردەوە كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینێكی دژی كۆرۆنا كە پێویست نەكات لەپلەی زۆر نزمدا هەڵبگیرێت و كاردەكەن لەسەر پێكهاتەیەكی نوێ كە دەتوانرێت لەساردكەرەوەی ئاسایی هەڵبیگرێت.
ڤاكسینی دژی كۆرۆنا كە لەلایەن كۆمپانیای فایزەر بەهاوكاری كۆمپانیای بیونتكی ئەڵمانی بەهەرمهێنراوە ڕێژەی چالاكیەكەی گەیشتۆتە لە95% و زۆرێك لەوڵاتان بڕیاریانداوە بە بەكارهێنانی، بەڵام ترس لەبارەی گواستنەوەی و ئەمباركردنی ئەو ڤاكسینە دروستبووە و پێویستە ئەو ڤاكسینە لەپلەی 75 پلە لەژێر پلەی سەدی هەڵبگیرێت ، كەئەو پلەیە لەهەندێك وڵاتدا ناتوانرێت زامن بكرێت.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.