پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ژماره‌یه‌ك سواڵكه‌ریان لهترافیكلایت ، چوارریانهكان ، ناو بازاڕ و چه‌ند شوێنێكی دیكه ده‌ستگیر كرد .
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی پۆلیسی هه‌ولێر:
لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەران، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان. سەرجەم دەرۆزەكەرەكان، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.