Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:34

د. محەمەد عامر: ئەوانەی حوکمرانی لە بەغدا ده‌که‌ن بڕوایان بە مافە دەستووریەکانی کورد نییە

کوردستان TV
#7
100%

مامۆستایه‌كی زانکۆ رایگه‌یاند: كورد بڕوای بە دانوستان هەیە و هه‌موو كات هه‌وڵی داوه‌ كێشه‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات.

د. محەمەد عامر دێرشەوی مامۆستای زانکۆ لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە قەیرانی دارایی عێراق رایگەیاند: كێشەكانی دارایی عێراق، بۆ هەژاری خاك و ژێر خاكی عێراق و سەروەت و سامان ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ سیاسەتە چەوتەكانی پارتەكانی عێراقی دەگەرێتەوە كە تووشی گەندەڵیەكی زۆر گەورە هاتوون .

روونیشیكردەوە كە واقعیك هەیە دەبێت كورد بیزانێت لە گەڵ ئەو كەموكوڕییەش پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دانوستان كیشەكان یەكلایی بكاتەوە و مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان  بە دەست بێنێت .

ئەوەشی راگەیاند كە عەقلیەتی ئەوانەی حوكمرانی دەكەن لە بەغدا، كە بڕوایان بە مافە دەستووریەكانی كورد نییە، بڕوایان بە فیدرالیەت نییە، ئامانجیان تێكدانی سەروەریەكانی هەرێمی كوردستانە .

ئاماژەشیدا كە  كورد بڕوای بە دانوستان هەیە، وەك هەرێمی كوردستان هەمیشە داوای مافی ڕەوای خۆی كردووە ئەو گرفتانەی هەن بریتین لەو عەقلیەتەی كە بوونی هەیە ، عەقلیەتێكی شۆڤێنییە، عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەچێت ، هەمیشە هەوڵ دەدەن لە سەر حسابی هەرێمی كوردستان دەنگ بە دەست بێنن ، وا هەست دەكەن دژایەتی كردنی كورد و هەرێمی كوردستان هۆكارێكە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی شەقام .

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.