گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان موشه‌كباران كرا.
به‌پرسێكی باڵای ویلایه‌تی په‌روان له باكووری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی به‌گرام كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرنگترین سه‌ربازگه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته داده‌نرێت به‌پێنج موشه‌ك كرایه ئامانج.
عهبدلشكور قودوسی قایمقامی به‌گرام به ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاند: موشه‌كه‌كان له جۆری كاتیوشا بوونه و كاتژمێر شه‌شی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌ر پشتی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مهزداوه هاویشتراون.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیوایه له كاتێكدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌كه دابگرن كه حه‌وت موشه‌كی دیكه‌ی نهتهقێندراوی له‌سه‌ر بووه و له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. گوتیشی: رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و تا ئیستا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی موشه‌ك بارانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.