موقتەدا سەدر لەبارەی بڕیارە نوێیەكەی بانكی ناوەندیی عێراقەوە ئاماژەی بەوەكرد، بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكارانن.
پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، موقتەدا سەدر، سەركردەی ڕەوتی سەدر لە تویتەر نوسیویەتی، بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكارانن.
له پهیامهكهی موقتەدا سەدر هاتووه دهڵێت: پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەوڵی پسپۆڕانەی خۆیان بدەن بۆ کۆتایی هێنان ئەو دۆخە و ڕزگارکردنی بە پەلە، دابەزاندنی دراو بەس نییە.
ڕاشیگەیاند بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كە وەك چەكێك بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە بەكاردەهێنرێت دوولایەنەیە و ڕەنگە عێراق لەم قۆناغە دەرباز دەكات، بەڵام لەداهاتوودا قەیرانێكی قوڵتر دروست بكات كە زەرەرمەندی یەكەم گەلی عێراقن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.