ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2021 دواخست.
ئەمڕۆ شەممە، 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی- سەرۆكوەزیران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە دوابخرێت بۆ سبەی یەکشەممە.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه بكات و په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.