سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگای ئه‌نبار زۆر باشه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له‌نێوان سعوودیه و عێراق به‌ته‌واوی پارێزراوه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا روكن ناسر غه‌نام، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی:"به‌پێی ھهڵسهنگاندنهكانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، پارێزگای ئه‌نبار له رووی سه‌قامگیری و سه‌پاندنی ئاسایشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌مدایه".
لیوا روكن ناسر غه‌نام راشیگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له تیرۆریستانی داعش له قۆڵایی بیابانه‌كانی سنووری پارێزگای ئه‌نبار خۆیان حه‌شارداوه و گوتی: "ھێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن به ئامانجی ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانی داعش له ناوچه بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار".
گوتیشی:"رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له‌نێوان سعوودیه و عێراق به‌ته‌واوی پارێزراوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.