سوپای عێراق رایگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق ده‌ستگیركراون.
لیوا یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی سموم باكووری قه‌زای سامه‌ڕا سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامداوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول راشیگه‌یاندووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌كه خاپوور كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه سێ تیرۆریستی داعش‌یش له سامه‌ڕا و شارۆچكه‌ی ئیسحاقی باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.