كۆمپانیای مۆدێرنا-ی ئه‌مریكی پێكوتێكی دژه‌كۆرۆنای به‌رھه‌مھێناوه كه وه‌ك دووه‌م پێكوت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا، مۆڵه‌تی به‌كارھێنانی پێدراوه.
ئه‌م پێكوته به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ۹٤،۱ كاریگه‌ری ھه‌یه و بۆ كه‌سانی سه‌رو ۱٨ ساڵ به‌كارده‌ھێندرێت.
بڕیاریشه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی پێكوته‌كه بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له مۆدێرنا ده‌كه‌م كه له ئێستادا پێكوته‌كه‌ی ئاماده‌یه".
پێشتر و له ۱۱ی كانوونی یه‌كه‌مدا فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا، مۆڵه‌تی به‌كارھێنانی پێكوتی دابووه كۆمپانیای "Pfizer- BioNTech"، ئه‌م پێكوته بۆ كه‌سانی سه‌رو ۱٦ ساڵ به‌كارده‌ھێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.