لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه كه پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی هه‌ندێك رێوشوێن سه‌باره‌ت به نرخی خه‌رجكردنی دینار ده‌گرێته به‌ر.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه، ره‌شنووسی دزه پێكراوی بوددجه‌ی ساڵی 2021 فه‌رمی نییه‌و كه‌س نازانێ كێ دزه‌ی پێكردووه‌و ئامانج لهدزهپێكردنی چییه.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: دزه‌پێكردنی ره‌شنووسه‌كه كاری كرده سه‌ر دۆخی و بازاڕ‌و ده‌روونی هاووڵاتی.
ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبۆته‌وه‌و پارێزگار هه‌ندێك رێوشوێن ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لیژنه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پڕۆژه یاسای بوددجه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان له‌وباریه‌وه بخه‌نه روو.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه له‌شه‌قامی عێراق بڵاوبوویه‌وه كه 100 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌گاته به‌رامبه‌ر 145 هه‌زار دیناری عێراقی .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.