Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:37

شاندێکی سەربازی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


 ساڵی ڕابردوو ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ لەبارەی پێکھێنانی ژمارەیەک ژووری ھەماھەنگی لە ناوچە کوردستانییەکان ڕێک کەوتوون و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش ڕایده‌گه‌ێنێت، بڕیارە شاندێکی سەربازیی عێراق بۆ تەواوکردنی کاری ژوورەکانی ھەماھەنگی، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندوه‌ ، ھەنگاوی باش نراوە بۆ ھەماھەنگی و دروستکردنی چەندین ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لیژنەی لاوەکییش پێک هێنراون.

 دەشڵێت: زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بەڕێوە چووە و بڕیارە شاندێکی سەربازیی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و بەھۆی ڕەوشی ئێستای عێراقەوە سەردانی شاندەکە دوا کەوتووە.

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ھەرکاتێک بەغدا ئامادە بێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سەربازی، ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیی ھەیە بۆ ئەوەی دەست بە کردنەوەی ئەو ژوورانەی ھەماھەنگی و ئۆپەڕاسیۆن بکرێت و لە ناوچە دیاریکراوەکان پێکەوە بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش دەبینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.