Erbil 8°C چوارشەممە 12 شوبات 10:04

داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کرێت ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ نه‌کڕن

کوردستان TV
100%

لێژنەكانی قایمقامیەت، دەست بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا دەگرن كە كوشتارگەی سلێمانی مۆری نەكردوەو سەرۆكی لێژنەكەش داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن پشكنینی بۆ نەكراوە.

بێوەی ئەحمەد سەرۆكی لێژنەی دووی سەر بەلێژنە هاوبەشەكان قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ‌لەئەنجامی بەدواداچوونی لێژنە هاوبەشەكان بۆ رێگری كردن لە فرۆشتنی گۆشتی نەشیاو بۆخواردن، لەبەردەم مزگەوتەكان و هەردوو گەڕەكی هەواری شارو كانی سپیكە دەست بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گیراوە‌ كەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانیەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكەو گۆشتەكەشی نەكراوە.

وتیشی: لێژنەكە دەستی بەسەر ئاژەڵێكی سەربڕدراوو (32) ران و دەستدا گرتووە كە خاوەنەكانیان بەنیاز بوون بەشێوەیەكی نایاسایی و دور لە ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بكەنەوە،‌ بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی گۆشتەكە رەوانەی ڤێتێرنەری دەكرێت‌ بۆ لەناوبردن.

سەرۆكی لێژنەكە داوا لەهاوڵاتیان دەكات لەكاتی كڕینی گۆشت لەو مۆرە دڵنیابنەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانیەوە رۆژانە لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە دەدرێت كە بەوردی لەلایەن دكتۆرو كەسانی پسپۆڕو شارەزای ڤێتێرنەرییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و پاشانیش بۆ گۆشتەكە كراوەو مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست ناكات، لەكاتی هەبونی گۆشتی بێمۆر لەناو دوكانی گۆشتفرۆشەكاندا لێژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بكەنەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.