سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی بەسەردانێکی یەک رۆژە و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە بەغدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری دوای ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی توركیا کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە بەغدا.
مستەفا کازمی به‌یانی پێنجشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه له كۆشكی كۆماری پێشوازی لێ كرا‌و بێجگه له ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندی دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و یهیوهندیانه له بواره جیاجیاكاندا تاوتوێ كران.
هاوكات هه‌ردوو لا چه‌ند پرسێكیان خسته‌ڕوو كه به‌لای هه‌ردوو وڵاته‌وه گرنگن، پێشوتر کازمی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیی و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، عێراق كاردەكات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا، بۆیە دەیانەوێت ئاستی هەماهەنگییە ئابووریی و بازرگانییەكانیان لەگەڵ توركیا بەرزتربكەنەوە و لە لایەنی ئەمنییەوە رێگەنادەن لە خاكی عێراقەوە كارێك بكرێت ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئەمنی توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.