ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر پێنج كۆمپانیای پترۆكیمیاویدا كه هاوكاری ئێرانیان کردووە بۆ ئەوەی کەرەستەکانی بگوازێته‌وه بۆ بازاڕەکانی جیهان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سزای سه‌پاند به‌سه‌ر کۆمپانیای گواستنەوەی گاز و کیمیاییەکانی ڤێتنام کەپێنجی تشرینی دووه‌می ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده بەرهەمی کۆمپانیا پیترۆکیماییەکانی ئێرانیان گواستووەتەوە دەرەوەی وڵاتەکە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش سزای بەسەر چوار کۆمپانیای دیکەدا سەپاندووە کە بەرهەمە کیمیاییەکانیان گواستووەتەوە، لەناویاندا کۆمپانیای چینی و ئیماراتیش هاوكاربوون.
هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و كۆمپانیا ڤێتنامیه‌دا سه‌پاند به‌ناوی فو نجوك فونج وه‌ك به‌رپرسی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانیایه.
ئەمریکا دەڵێت ئەو سزایانە تواناکانی رژێمی ئێرانیان بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هەڵکوتانە سەر خەڵکی لاواز کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیشی كرده‌وه کە تەنیا بە گۆڕینی هەڵسوکەوتەکانی، ئێران دەتوانێت سزاکانی سەری كه‌مبكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.