Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:24

هۆکار و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ

کوردستان TV
100%

زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ یه‌کێکه‌ له‌و دیارده‌ ناخۆشانه‌ی که‌ که‌سانێکی زۆر دووچاری ده‌بنه‌وه‌ و بێزاریان ده‌کات ، به‌ تایبه‌تی ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌به‌ر پێویستی مرۆڤه‌کان بۆ ده‌ست گوشین و تۆقه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا ڕۆژانه‌ ، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ نیشانه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی بێت ۰

هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ غوده‌ی سام : ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی له‌ ڕێژه‌یی ئاسایی به‌رزتره‌ ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره‌ ۰
۳ ـــ دڵه‌ڕاوکێ و تووڕه‌یی و قەلەقی و سترێس و تێکچوونی باری ده‌روونی ۰
٤ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ وه‌ک : هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وکردنی جیوب ۰
٥ ـــ وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ لە ئافرەتان ،یاخود ھەندێک جار لە کاتی سکپڕی دا ۰
٦ ـــ نه‌خۆشی پاڕکنسۆن و دەردە شاھانە (دا الملوک) ۰
۷ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت و عەزێت گەشتن بە دڕکە پەتک .
۸ ـــ شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی نوخامی و غوده‌ی ئه‌دریناله‌کان و شیرپه‌نجه‌ی شانه‌ لیمفاویه‌کان ( لیمفۆما ) ۰
۹ ـــ دابه‌زینی فشاری خوێن ۰
۱۰ ـــ هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام ۰
۱۱ ـــ وازهێنان له‌ ئالووده‌ بوون به‌ کحوول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ، یاخود زۆرجار زۆر بەکارھێنانی ئەلکحول .
۱۲ ـــ کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمان و مقه‌ویه‌کان وه‌ک ئیندیرال و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ، دەرمانی نەخۆشی ئەلزھایمەر ، دژە خەمۆکیەکان .
۱۳ ـــ که‌می مادده‌ی مه‌گنسێوم
۱٤ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی.
١٥- ھەندێک نەخۆشی کۆئەندامی ھەناسەو ھەندێک لە نەخۆشیەکانی دڵ .
١٦- ھەندێک حاڵەتی دەگمەن وەکو : ئایدز ، سیل ، مەلاریا .
١٧- قەڵەوی .

شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی و چاره‌سه‌رکردنی به‌ پێی توانا ۰
۲ ـــ به‌کارهێنانی مه‌رهه‌م و سپرای دژی ئاره‌ق کردنه‌وه
۳ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی دژ ئاره‌ق کردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی حه‌پ وه‌ک گروپی ئه‌نتی کۆلێنرجیکه‌کان۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی بۆتۆکس و لێزه‌ری تایبه‌ت و چاره‌کردن به‌ سۆنه‌ر ۰
٥ ـــ لێدانی جۆرێک له‌ ده‌رزی له‌ ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی کەپێ دەوترێت (سیمپاثیکتۆمی) : ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر سه‌رکه‌وتووه‌ و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته‌ ماڵه‌وه‌ و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
٦ ـــ چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ته‌زووی کاره‌با له‌ ڕێگه‌ی پاتریه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ ۰
۷ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ گیراوه‌ی سروشتی و گژوگیا : وه‌ک ئاوی لیمۆ ، ئاوی ته‌ماته‌ ، چای ڕه‌ش ، خه‌نه‌ ، سرکه‌ی سێو ، گه‌ڵای گوێز ، سۆدا ، چای سەوز .
۸ ـــ ڕێنمایی خۆراک :کە دەبێت دوورکەویتەوە لە ھەندێک خۆراکی تایبەت و ھەندێک خۆراک زیاتر بخۆیت کە ئەمانەن :
---دوور که‌وتنه‌وه‌ لە خواردنی تون به‌ تایبه‌ت خواردنێ بە ھارات و بیبەری تون و کاری تیادا بێت ۰
--- خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مه‌گنسێوم وه‌ک : مۆز ، گوێز ، باده‌م ، ئۆڤۆگادۆ ۰
--- خواردنه‌وه‌ی سێ کوپ چای ڕه‌ش ڕۆژانه‌ ۰
-- دوورکەوەرەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە عارەق کردنەوە زیاد دەکەن وەکو : سیر ، پیاز ، ئەلکھولەکان ، قاوە .

۹ ـــ سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی ھەندێک جار ئەگەر ھۆکارەکەی نادیار بێت .
۱۰ -- نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی ده‌ماره‌کان له‌ ڕێگه‌ی نازوڕه‌وه‌.

هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگ :
ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی زۆر گه‌رم به‌ پێی توانا ۰
ـــ دوور کەوەرەوە لە به‌کارهێنانی ده‌ست کێش و پێڵاوی وه‌رزشی و ته‌سک و پووت ۰
ـــ به‌کارهێنانی بۆدره‌ی منداڵ بو ده‌ست و پێ له‌گه‌ڵ زۆر شتنی ده‌ست و پێ ڕۆژانه‌ ۰
ـــ گۆڕینی گۆره‌وی ڕۆژی دوو جار۰
ـــدوور کەوەرەوە لە به‌کارهێنانی ئه‌و کرێم و مه‌رهه‌مانه‌ی که‌ ماده‌ی پترۆلیان تێدایه‌ ۰
ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه‌ و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دڵه‌ڕاوکێ به‌ پێی توانا ۰

.د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.