Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:33

ئه‌ڵمانیا له‌سێداره‌دانی رۆژنامه‌نووسه‌ ئێرانییه‌که‌ ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سێداره‌دانی روحوڵڵا زه‌م ،سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕ ی هه‌واڵی ئامه‌د نیوز، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌ ئیدانه‌ كرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی رۆژنامه‌نووسی ئێرانی، روحوڵڵا زه‌م كرد كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه‌ له‌ سێداره‌درا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و نزیكه‌كانی رۆژنامه‌نووس روحوڵڵا زه‌م، راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كرده‌یه‌ی به‌رپرسانی ئێران ئه‌وانی تووشی شۆك كردووه‌.

111

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆسه‌ی رفاندنی زه‌م و چۆنییه‌تی دادگاییكردنیشی بۆ ئه‌وان جێی سه‌رسوڕمان بووه‌ و جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ش به‌ "نادادپه‌روه‌رانه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان" له‌ قه‌له‌مداوه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.