Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:28

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی به‌ریتانیا: لیڤەرپول هەوڵ دەدات مباپێی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

کوردستان TV
100%


سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانی بریتانیا ئاشكرایانكرد، كە یانەی لیڤەرپول هەوڵ دەدات كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

لەمبارەوە ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانی بڵاوی كردەوە كە لیڤەرپول گرنگی بە تواناكانی مباپێ‌ دەدات و بەنیازە گرێبەستی لەگەڵ واژووبكات، بەڵام بەرزی مووچەی مانگانەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە كە بڕەكەی ملیۆنێك و نۆسەد هەزار یۆرۆیە بۆتە ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵەكانی ڕێدز بۆ گواستنەوەی مباپێ‌ بۆ ڕیزەكانی، بۆیە ئیدارەی لیڤەرپول لە هەوڵدایە یاریزانەكە ڕازی بكات لەكاتی پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی بڕی مووچەكەی كەم بكاتەوە.

 واش چاوەڕوان دەكرێت یانە ئینگلیزیەكە لەم هەوڵانەی ڕووبەڕووی ڕكابەریەكی توندی یانەی ڕیال مەدرید ببێتەوە كە ئەویش بە گوڕوتینەوە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەكە دەدات.

 جێگای باسە گرێبەستی مباپێی تەمەن بیستویەك ساڵ لەگەڵ یانە پاریسیەكە لە هاوینی ساڵی دووهەزاروبیستودوو تەواودەبێت و تا ئێستاش هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.