لە خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی ڕیدبوڵ سالزبۆرگی نەمسایی میوانداری بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر گەیشتە قۆناغی شازدە.
لە خولەكی سیی و نۆدا، بەرگریكاری ئیسپانی ماریۆ هیرمۆسۆ گۆڵێكی بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵی بە سوودی تیپە ئیسپانیەكە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوشەشیشدا، یانیك كاراسكۆی بەلجیكی گۆڵی دووەمی ڕۆخی بلانكۆسی بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەش ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆی خاڵەكانی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم گەیاندە نۆ خاڵ و خۆی گەیاندە قۆناغی شازدە، ڕید بوڵ سالزبۆرگیش بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوەو گەیشتە قۆناغی سیی و دووی یۆرۆپالیگ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.