ئەمڕۆ سێ شەمە8-12-2020 لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتەکان و ژمارەیەک لە نووسەران و شاعیران و هونەرمەندان و هاوڕێیان و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا سەعدوڵا پەرۆش، لە چلەی ماڵئاواییدا سەردانی سەر گۆڕەکەیان کرد و دوای ناردنی سڵاو و دروود و فاتیحا، هەر یەکە لە بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) وتاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و (عەبدولڕەحمان فەرهادی) وتاری یەکێتیی نووسەران، لەگەڵ وتاری خانەوادەی پەرۆش خوێندرانەوە و تیایاندا تیشک خرایە سەر رۆڵ و کاریگەریی مامۆستا سەعدوڵا پەرۆش لەسەر ئەدەب و شیعر و زمان و خزمەتە بەرچاوەکانی لە بواری جیاجیادا.
په‌رۆش شیعری بۆ نیشتمان‌و گه‌له‌كه‌ی، بۆ سروشت‌و جوانی‌و عیشق‌و خۆشه‌ویستی نووسیوه.هه‌موو شیعره‌كانی به‌رزو جوانن، هه‌ندێكیان هێنده ناسك‌و نازدارن، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه كراون بهگۆرانیو له‌گه‌ڵ موزیك‌و ده‌نگدا تابلۆیه‌كی زیندووی هونه‌ری به‌زری سترانیان نه‌خشاندووه.
ئه‌و خاوه‌نی چه‌ند دیوانێكی شیعرییه، یه‌كه‌م دیوانی به‌ناوی كۆشی ئارام له‌ساڵی 1969 چاپ‌و بڵاوكردۆته‌وه.
دوا دیوانیشی به‌ناوی (تینووتر له‌ئاو) له‌ساڵی 2018 بڵاو كرده‌وه.
چه‌ند دیوانێكی دیكه‌شی هه‌ن له‌وانه( شه‌وانی ته‌نیایی، ناسنامه‌ی با، نه‌فرین).
شیعره‌كانی بۆ زمانه‌كانی دیكه وه‌رگێڕدراون.
په‌رۆش پیاوێكی كوردپه‌روه‌ر بوو، هه‌ر بۆیه‌ش هاوشانی تێكۆشانی كولتووری، وه‌ك پێشمه‌رگه‌ش به‌شداری شۆڕشی ئهیلولو شۆڕشی نوێی كوردستانی كردووه، ئه‌ندامێكی چوست‌و چالاكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بوو، له‌دوای راپه‌ڕین چه‌ند خولێك به‌هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد هه‌ڵبژێردراو له‌رێی ئه‌و رێكخراوه پیشه‌ییه‌وه خزمه‌تی زۆری به‌بواری ئهدهبیو رۆشنبیری كوردستان كرد.
په‌رۆش زیاتر له‌نیو سه‌ده له كایه‌كانی ئهدهبیو رۆشنبیری‌دا خزمه‌تی كرد، شیعر‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی وه‌ك یادگاری شیرینی ئه‌و به‌جێماون، هه‌میشه به‌نه‌مری‌و زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
سەعدوڵلا سەعید مام شێخ کە ناسراوە بە سەعدوڵا پەرۆش کەسایەتییەکی دیار و نووسەرێکی بە توانی کورد بوو ، ساڵی 1950لە شاری هەولێر چاوی بە ژیان هەڵێناوە ، ساڵی 1973 لە ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دەستی بە کاری رۆژنامەوانی کردووە .
ساڵی 1974 لە دوای پێوەندی بە شۆرشی ئەیلوول لە ئیزگەی دەنگی کوردستان ئەرکەکانی ڕادەپەڕێنێت و بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەک سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووەرانی کورد کاری کردووە .
لەساڵی 2001بەرێوەبەری ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووەو و لە کۆتا ئەرکی خۆشی‌دا راوێژکاری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری و 6 بەرهەمی چاپکراویشی هەیە.
به‌داخه‌وه چل رۆژ له‌مه‌وبه‌رله 29/10/ 2020سەعدوڵا پەرۆش به‌نه خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
فوتۆ- سردارقادر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.