Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:21

ئایە دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا پێویستت بە ڤاکسین دەبێت؟

کوردستان TV
100%

ژمارەی تووشبوون و چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەرەو زیادبوون دەچێت و لە گەڵ گەیشتنی هەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسین ەکانی دژی کۆرۆنا ئەو پرسیارە لە لایەن چاکبوەوەکانەوە سەری هەڵداوە کەوا ئایە پێویست دەکات ئەوانیش ڤاکسین وەرگرن؟

زانایانی جیهان دابەشی سەر 3رای جیاواز بوونە:

یەکەم : بەڵێ

ئەو زانایانە پێیان وایە ئەگەری دووبارە تووشبوون لە ئارادایە و لەگەڵ ئەوەی لە ئێستاوە رێژەکە زۆر کەمە بەڵام ئەگەری زیادبوونی هەیە وە مەرج نیە هەموو کەسێک دوای چاکبوونەوە بەرگری تەواوی دژی ئەو ڤایرۆسە دروست کردبێت بۆیە پێویستی بە ڤاکسین دەبێت. هەروەها هەندێک زانا دەڵێن کەوا جۆری بەرگری کەوا ڤاکسین لە جەستە دروستی دەکات جیاوازترە لە بەرگری سروشتی وە گشتگیرتر و تەمەن درێژترە !؟

دووەم: نەخێر

هەندێک لە زانایان پێیان وایە بەرگری سروشتی دروستکراو دژی ئەو ڤایرۆسە بەسسە بۆ ئەوەی جارێکی تر تووشی نەبی یان لایەنی کەم دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێوەتەکی تووند.

سێیەم: نازانن !

گروپی سێیەم پێیان وایە تا ئێستا روون و ئاشکرا نیە گوایە بەرگری سروشتی دروستکراو توانای مانەوەی بۆ چەند مانگ و ساڵ هەیە وە ئایە لە شەپۆلەکانی تر دەتپارێزێت یان نا وە لە لایەکی تریش ئایە ڤاکسینەکە سەرکەوتوو دەبێت یان نا کاتێک بۆ ژمارەیەکی یەکجار زۆر هاوڵاتی بەکاردێت ؟ وە بۆ ماوەی چەند مانگ یان ساڵ بەرگری دەکات وە ئایە پێویستی بە نووکردنەوە ، ئەپدەیت، دەبێت یان نا هەر وەک ڤاکسینی دژی ئەنفلەوەنزا ؟ 

ئەگەرەکانی سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی ڤاکسین و بەرگری لەش لە ماوەی کورت و درێژ و گشت ئەگەرەکانی تر لە ئارادایە ....وە وەلآمی پرسیارەکەش بە کراوەیی دەمینێتەوە هەر چەندە لە رووی فسیۆلۆجی جەستە ئەوە ئەو کەسەی چاکبوبێتەوە وە بەرگری دژی ئەو ڤایرۆسە دروست کردبێت بە بەڵگە کەوا پشکنینی خوێنە بە ئامێر و کتی باوەرپێکراو ئەوە بەرگریەکەی توانای دەمینێت بۆ ناسینەوەو هێرش کردنە سەر ڤایرۆسەکە بە درێژایی تەمەن ئەگەر تووشی کێشەی تری تەندروستی و دابەزینی بەرگری نەبێت.

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.

د. شێروان رەحمانەشەل 

پسپۆڕی فسیۆلۆژی جەستە

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.