Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:32

فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دوێنێ شه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ لیوا عه‌بدول ره‌سوڵ ئه‌سته‌وار مه‌حمود ئابادی، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی باڵا له‌ سوپای پاسدارانی ئێران به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران پێشتر له‌جه‌نگی ئێران –عێراق، تووشی هێرشی كیمیاوی بووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ سییه‌كانی تووشی نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه‌ و ئێواره‌ی دوێنیش به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ ئابادی پێشتر شانبه‌شانی قاسم سوله‌یمانی،فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌شه‌ڕه‌كاندا جه‌نگاون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.