Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:21

سوودەکانی خواردنه‌وه‌ی یەک پەرداخ شەربەتی هەنار بزانه‌

کوردستان TV
100%


هەریەک لەم سودانە لە ئەنجامی توێ  ژینەوەی زانستی جۆراوجۆر سەلمێنراوە! 
بەهۆی بوونی  ڕێژەیەکی ئێجگار زۆری د ژە هەوکردنو  ڤیتامین و کانزاو پێکهاتەی کیمیایی زۆر گرنگ بۆ خانەکانی لەش:
۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن antioxidant ،antiinflammation  
بەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک  
۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا
۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی  پەستانی خوێن (زەخت) ، ڕۆ ژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ ۲ هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت
٤_کەمکردن و باشتر کردنی ئازاری ئەژنۆو جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتزمەو هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ
٥_جوان کردنی پێست و قژ ، باشکردنی زیپکەو وپەڵەو ر ێگری لە   چرچی و ووشکبونەوە، قژدرێژبونەوەو کەمکردەوەی رووتاندنەوە
٦_بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ، باشتر کردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دلەراوکێ، 
۸_ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە
۹_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو  ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک.
۱٠_سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێنو ڕێژەی ئۆکسجین لەلە  شدا.
۱۱_ یارمەتی کێش دابەزاندنو چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا  ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت،
بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکرو شیرینیو کەمکردنەوەی نانو صەمونو فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەم کێشانە، ئەگەر بەردەوام ڕۆ ژانە بخورێت، 
باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەنار یش لە هەرکات یک بێت،باشترە بە دوایدا ئاو نە خورێتەوە تا نیو کاژمێر.
د.بینایی کامەران 
پسپۆری خۆراک.

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.