لە ئێران 382 کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 48 هه‌زار و 628 كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له 24 كاتژمێری رابردوودا، 382 کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 13 هه‌زار و 881 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تا ئێستا 48 هه‌زار و 628 كه‌س له ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، 975 هه‌زار و 951 كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی 5 هه‌زار و 840 کەس ناجێگیره و تا ئێستا، 677 هه‌زار و 963 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه. شیاوی باسه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له 19ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: كامه‌ران عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.