خه‌ڵكی رۆژانه بڕی جیاواز له ئاو ده‌خۆنه‌وه،بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و بڕه‌ی ده‌یخۆنه‌وه گونجاوه بۆیان، به‌ڵام پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن زیاده‌ڕۆیی له ئاو خواردنه‌وه، یان كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو، زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێ.
وه‌ك ده‌زاندرێت جه‌سته‌ی مرۆڤ له سه‌دا 60ی له‌ئاو پێك دێت،هه‌روه‌ها مرۆڤ رۆژانه له‌رێگای میزكردن و عاره‌قكردن و هه‌ناسه‌دان، ئاوێكی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی هێڵس لاین ده‌ڵێت: شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه پێویسته رۆژانه هه‌شت گڵاس ئاو بخورێته‌وه، كه ده‌كاته نزیگه‌ی دوو لیتر،هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وایه مرۆڤ به‌به‌رده‌وامی پێویستی به‌وه هه‌یه ئاو بخواته‌وه تا هه‌ست تێنیویه‌تی نه‌كات.
به‌ڵام زۆربه‌ی كراداره ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان كارده‌كاته سه‌ر ئه‌و بڕه ئاوه گونجاوه كه بۆ هه‌ر كه‌سێك پێویسته.
هاوكات ئه‌كادیمیای نیشتمانی ئه‌مریكی بۆ زانسته‌كان ده‌ڵێت: له‌سه‌ر پیاوان پێویسته رۆژانه 3.7 لیترله شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه،له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویسته ئافره‌تان 2.7 لیتر شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.