Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:40

داھێنانی حەبیکی نوێ لە لایەن زانایانی ئەمریکاوە جارەسەری پرخە دەکات

ھۆکارێکی باشە بۆ ڕێگری کردن لە خنکانی لە ناکاو لە ناو خەودا
کوردستان TV
100%

زانایانی ئەمریکا حەبێکی نوێ بۆ چارەسەری پرخە دەدۆزنەوە کە لە ھەمان کاتیشدا ھۆکارێکی باشە بۆ ڕێگری کردن لە خنکانی لە ناکاو لە ناو خەودا.

حەبەکە کە ڕۆژی جارێکە و بە کۆدی AD109 لە لایەن کۆمپانیای ئەمریکی Apnimed بەرھەمھێنراوە و تاقیکراوەتەوە the بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان چارەسەری زیاتر لە ٧٠ لە سەدی کێشەکانی پرخە دەکات.
دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە حەبەکە لە دوو دەرمان پێک دێت کە بەکارھێنانیان باوە کە بریتیە لە ئەتۆمۆکسیتین کە بۆ چارەسەری کێشەی کەمی سەرنج لای منداڵان بەکاردیت بە زیاد کردنی ڕێژەی ماددەی نۆرئەدرینالین کە ئەویش بەھەمان شێوە دەبێتە ھۆی زید کردنی بەئاگایی . بەڵام ئەمجارە بەکارھێنانی جیاوازەکە بۆ مەبەستی پرخە و ھەناسە برانی کاتی لەناو خەودا بەکاردێت.
ئەو زانایانە ئیشیان لەسەر حەبە نوێیەکە دەکرد پێیان وابوو نۆرئەدرینالین یارمەتیدەرە بۆ کردنەوەی ماسولکەکانی بۆری ھەوا لەکاتی ئاساییدا و ھەروەھا پارێزگاری دەکات لە توش بوون بە ھەناسە برانی کاتی لە خەودا.
ھەروەھا ماددەی دووەم بریتیە لە ئۆکسی بۆتینین کە دەدرێتە ئەو نەخۆشانەی کێشەی ڕاگرتنی میزیان ھەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی گرژبوونی ئەو ماسولکانە ی ناو میزەڵدان دەدات کە بەرپرسن لە جوڵەی میزەڵدان.
وە لەم بارە نوێیەی بەکارھێنانیدا، ئۆکسی بۆتینین یارمەتی زمانە بچکۆلە دەدات لە کاتی خەودا لە شوێنی خۆی جێگیر بێت لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ ھەناسەداندا بجوڵێت و ببێتە ھۆی دروستبوونی پرخە.
ھەرچەندە حەبە نوێیەکە توێژینەوەی زۆری لەبارەوە کراوە بەڵام پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن ھێشتا لێکۆلینەوەی تر ماوە لەسەر حەبەکان بۆئەوەی بیسەلمێنن کە ئەنجامی بەکارھێنانیان یەکلایی کەرەوەیە.

 ژێده‌ر-هه‌‌ولێر

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.