Erbil 21°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 21:25

بۆ ئەوەی زیان بەر گورچیلەکانت نەگات ئەم پێنج خواردنە مەخۆ

کوردستان TV
100%

گورچیلە ئەندامێكی سەرەكی لەشە و دروستی ئەم ئەندامە كاریگەریەكی تەواوی لەسەر لەش دەبێت و هەر كەموو كورتیەك لەم ئەندامەدا ڕوبدات ئەوا كێشە بۆ هەموو لەش دروست دەكات. لێرەدا ئێمە باس لە چەند خۆراكێك دەكەین كە زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنن و ئەو خۆراكانەی لێرەدا باسیان لێوە دەكەین بەواتای ئەوە نیە كە دەبێت بە تەواوەتی لێیان دوربكەوینەوە و نەیان خۆین تا گورچیلەمان بە دروستی بمێنێتەوە لێرەوە ئێمە دەڵێین پێویستە ئەم خۆراكانەش بخورێن بەڵام بە ژەم و ڕێژەی پێویست و زیادە ڕۆی تێدا نەكرێت چونكە نەك تەنها زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت بەڵكو زیان بە كۆئەندامی هەرس و كۆمەڵێك ئەندامی تر دەگەیەنێت. ئەو خۆراكانەی كە ئێمە باسیان دەكەین بریتین لە
1- گۆشت:
گۆشت پێكهاتیەكی پڕ پرۆتینە و لەكاتی خواردندا كێشە بۆ گورچیلەكان دروست دەكات چونكە ڕێژەی پرۆتین زیاد دەكات لەلەشدا و بەمەش كرداری زیندە پاڵ زیاد دەكات و گورچیلە ناتوانێت هەموو پاشماوەكانی ئەو كردارە بەو خێرایە بپاڵێوێت و بیان كاتە دەر. هەر بۆیە بۆ سەلامەتی گورچیلەكان باشتر وایە خواردنی گۆشت كەم بكرێتەوە یا بە پێی پێویست بەكاربهێندرێت.
2 - خوێ:
لەشی مرۆڤ پێویستی بە ڕێژەیەكی زۆر نیە لە خوێی سۆدیۆم بۆیە دەتوانرێت بە خواردنی سەو زەو میوەكان ئەم ڕێژەیە بۆ لەش دابین بكرێت. زۆر كەس بۆ گۆڕنی تام یا بۆنی خۆراكەكەیان ڕێژەیەكی زۆر لە خوێ بەكاردەهێنن كە زیانێكی زۆری بۆ گورچیلەكان هەیە. لەكاتێكدا كە ڕێژەی خوێ زیاد ببێت لە لەشدا ئەوا گورچیلە وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ هەڵگرتن یا پاراستنی ئاو لە پێناو ڕێكخستی كارەبای دڵ و پاراستنی ئەركی دڵ بەمەش قورسای لەسەر ئەركی گورچیلە دروست دەبێت ناتوانێت بە شێوەیەكی سروشتی پاشماوەكان بپاڵێوێت و بیان كاتە دەروە .
3 - خواردنەوە غازیەكان:
خواردنەوە خازیەكان كە بریتین لە سۆدە و خواردنەوە وزە بەخشەكان كە ئەمانەش كاریگەری خراپیان هەیە لەسەر گورچیلە. ئەم خواردنەوانە یەكێكن لە هۆكارە سەرەكیەكانی دروستبونی بەردی گورچیلەو ڕمڵ. لە بەرانبەر ئەوانەدا دەتوانیت خواردنەوە لیمۆیەكان بە شێوەیەكی دروست و گونجاو بخۆیتەوە كە هاوكاری گورچیلە دەكات بە سروشتی كاری خۆی بكات.
4 - شیرە مەنیەكان (بەرهەمەكانی شیر و سپیایی :
شیرەمەنیەكانیش هاوشێوەی گۆشت خواردنێكی پڕ پرۆتینین. خواردنەوەی شیرەمەنیەكان دەبێـە هۆی زیادكردنە دەرەوەی كالیسۆم لە ڕێگەی میزەوە ئەم كالیسۆمە دەتوانێت لەگەڵ بەرد و ڕملەكتن یا پاشماوە دەرنەچوەكانی ناو گورچیلە یەكبگرێت و بەردی گەورە دروست بكات لە گورچیلەدا. زیادبونی پرۆتین وادەكات كە گورچیلەكان سست ببن و لەكاربكەون. كەمكردەنەوەی خواردنی (خواردنەوەی) شیرەمەنیەكان دەبێتە هۆی هاوكاری كردنی گورچیلە بۆ جیاكردنەوە و پاڵاوتنی ئاو و خوێن و كردارەكەی ئاسان دەكات.
5 - كافاین :
كافاین یەكێكە لەسەرچاوەكانی شێواندنی ئەركی گورچیلە. كافاین هەڵدەستێت بە هەستیاركردن یا هاندانی خوێن و زیادكردنی شەپۆل (تەوژم و خێرای) ی خوێن لە گورچیلەكاندا. بەكارهێنانی كافاین دەبێتە هۆی نەخۆشی سستی درێژ خایەن یا پوكانەوەی گورچیلە و قەڵەوی و زیادبونی ڕێژەی شەكری خوێن (قورس كردنی نەخۆشی شەكرە).
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.