Erbil 24°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:21

گرفتەکانی خەوزڕان

خەوزڕان هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و زیادبوونی كێشی لەش
کوردستان TV
100%

ئا:شەهلا رەشید
زیان بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت، ئەگەر بەردەوامبێت پێویستی بە چارەسەری پزیشكی دەبێت.

خەوزڕان هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و زیادبوونی كێشی لەش و نەخۆشییەكانی شەكرە بەتایبەت لە جۆری دووەم لەگەڵ خەمۆكی، سێ هۆكار هەیە دەبێتە هۆی خەوزڕان.

بیركردنەوەی زۆر، گرفتی خەو دروست دەكات و هۆكارە بۆ كەمخەوی، بیركردنەوە لە بابەتی خەماوی و گرفتە ئابورییەكان و كار یا دووگیانی و پەیوەندیی سۆزداریی هۆكارە بۆ خەوزڕان، باشترین چارەسەر گۆڕینی رەفتارەكانی ژیانە.


پرخەپرخ، كاریگەریی لەسەر جۆری نوستن دەبێت، بەپێی سەرژمێرییەك لە %٤٠ی پیاوان و لە %٢٤ی ئافرەتان لەكاتی خەودا دەپرخێنن.

گرفتەكانی تەنگەنەفەسی، بەهۆی باش نەگەیشتنی هەوا بۆ مێشك و بۆرییەكانی هەناسە پرخە و تەنگەنەفەسی ڕوودەدات، لە ئەنجامدا كەسەكە بەخەبەردێت و خەوی لێناكەوێتەوە

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.