Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:29

له‌گه‌ڕی سێیه‌م و چواره‌می جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا 48 یاریزان و به‌رپرسانی وه‌رزشی تووشی کۆِرۆنا بوون

کوردستان TV
100%


یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقیا ناسراو بە كاف ڕایگەیاند، لە هەردوو گەڕی سێیەم و چوارەمی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیای دووهەزاروبیستویەكی كامیرۆن، چلوهەشت یاریزان و بەرپرسی كارگێڕی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئەو كیشوەرە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە

 لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، كاف ئاشكرای كرد كە لەم هەفتەیەدا چوارهەزارو سەدوچلوشەش پشكنینی تاقیگەیی بۆ یاریزانان و تیمی ڕاهێنەران و ئەندامانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی پاڵاوتنی جامی ئەفریقیای دووهەزاروبیستویەك كراوەو دەركەوتووە كە چلوهەشت پشكنین ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بووەو بریتین لە سیی یاریزان و هەژدە بەرپرس و ئەندامی تیمی كارگێڕی هەڵبژاردەكان كە دەكاتە ڕێژەی كەمتر لە یەك لە سەدای ئەوانەی پشكنینیان بۆ كراوە

 یەكێتیەكە ڕوونیشیكردەوە كە سەرجەم یاریەكانی پاڵاوتن لەم هەفتەیە بەپێی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیەكان و لە بارودۆخێكی نمونەیی سازكراوە


 جێگای باسە تا ئێستا هەریەك لە هەڵبژاردەكانی جەزائیرو سەنیگال و مالی و تونس و كامیرۆنی میواندار گەیشتنیان بۆ كۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیای دووهەزاروبیستویەك مسۆگەركردووە 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.