Erbil 23°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 08:39

نیویۆک تایمز: تره‌مپ بژارده‌ی هێرشکردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی ئێرانی تاوتوێ کردووه‌

کوردستان TV
100%

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرا كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆتا هه‌فته‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی داڕشتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆك تایمز، چوار به‌رپرس ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بژارده‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی تاوتوێ كردووه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و جێگری سه‌رۆك، مایك پێنس و وه‌زیری به‌رگریی به‌وه‌كاله‌ت، كریستۆفه‌ر میله‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، مارك میلی هۆشداریانداوه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و داواكاریه‌ ببێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادانێكی گشتگیر و زیادبوونی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تره‌مپ پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌رپرسانی كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكیان نه‌دا له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.