یانه‌ی دێربی كاونتی فیلیپ كوكوی هۆڵه‌ندی له ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پله دووه‌كانی ئینگلته‌را دایه
له شوێنی ئه‌ویش واین ڕۆنی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به شێوه‌ی كاتی به ڕاهێنه‌ری دێربی كاونتی ده‌ستنیشانكرا، له‌كاتێكدا ڕۆنی وه‌ك یاریزانیش له‌م یانه‌یه یاری ده‌كات
جێگای باسه له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پله دووه‌كانی ئینگلته‌را، دێربی كاونتی به بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت كه له كۆی یازده یاری ته‌نها یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.