یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان ڕایگه‌یاند، ستێفانۆ پیۆلی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی میلان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد كه له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی رۆسۆنێری ده‌ركه‌وتووه ستێفانۆ پیۆلی ڕاهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می میلان تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ له تیپه‌كه جیاكراوه‌ته‌وه‌و كه‌ره‌نتین كراوه
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه پیۆلی ته‌مه‌ن په‌نجاوپێنج ساڵ هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی نیه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره، به‌و هۆیه‌ش یه‌كه‌ی مه‌شقی تیپه‌كه بۆ ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دووشه‌ممه ده‌ست به ڕاهێنان ده‌كه‌نه‌وه
هاوكات ئیداره‌ی میلان ڕوونیكرده‌وه كه جگه له پیۆلی هیچ یاریزانێك و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی یانه‌كه تووشی كۆرۆنا نه‌بوونه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.