له‌گه‌ری سێیه‌می پالاوتنه‌كانی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی ئۆرۆگوای له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی كۆلۆمبیا تۆمار كرد
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ میلێندیز به‌رێوه چوو . له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی پێنج ئیدیسۆن كاڤانی میوانداره‌كانی به گۆلێك پێشخست ، گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو
له خوله‌كی په‌نجاو چوار ناوبژیوان لێدانێمی سزای بۆ ئۆرۆگوای هه‌ژمار كرد‌و لویس سوارێز گۆلی دووه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد ، ئینجا له خوله‌كی حه‌فتاو سێ داروین نۆنێز گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و ئۆرگوای به شه‌ش خال و به جیاوازی گۆل له پله‌ی چواره‌م دێت
هه‌رچی كۆلۆمبیایه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین دۆراندن بوو له یاریه فه‌رمیه‌كان و له‌سه‌ر یاریگای خۆی تووشی ببێت چوار خالی هه‌یه‌و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.