غازات واته گریانی منداڵ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 كاتژمێر له ڕۆژێكداو زیاتر له 3 ڕۆژ له ههفتهیهكداو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 هه‌فته (یاسای ژماره 3ی پێده‌ڵێن). نزیكه‌ی 25%ی منداڵ توشی ئه‌م غازات و گریانه ئه‌بێت، زۆربه‌ی كات له ئێواره‌و شه‌ودا ڕووئه‌دات له ته‌مه‌نی 6 بۆ 8 هه‌فته بڕی ئه‌و گریان و غازاته ئه‌گاته لوتكه.
هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م غازاته چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به سایتی خاكی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده هیچ هۆكارێكی دیاریكراوی نیه به‌ڵام ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه غازاته‌كه زیاد ده‌كه‌ن.
1- باش پێنه‌گه‌یشتنی سیستمی مێشك و ده‌مار.
2- هه‌ستیاری زۆر بۆ ده‌ستلێدان و ده‌نگه‌ده‌نگ ئه‌گه‌ر هه‌یبێت.
3- ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایكیان ئه‌خۆن له‌وانه‌یه هه‌ندێك خواردن كه دایكی ئه‌یخوات هۆكار بێت بۆ زیادبوونی غازات.
4- ئه‌و منداڵانه‌ی شیری قوت‌و ئه‌خۆن له‌وانه‌یه هه‌ندێك پڕۆتینی ناو شیره‌كه‌یان پێنه‌كه‌وێت.
5- زۆر شیر خواردن یان خێرا شیر خواردن.
6- ئه‌و دایكانه‌ی جگه‌ره له‌كاتی سكپریه‌كه ده‌كێشن ڕێژه‌ی غازات له منداڵه‌كانیاندا دوو ئه‌وه‌نده زیاد ئه‌كات.
7- ئه‌گه‌ر دوای شیر خواردنه‌كه نه‌یخه‌یته سه‌ر شانت بۆ نۆشكردنی شیره‌كه.
8- منداڵێك كێشی كه‌م بێت له‌كاتی له‌دایكبووندا.
9- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه برسی بێت.
10- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ترشیه‌تی گه‌ده‌ی بگه‌ڕێته‌وه سورێنچكی.
چاره‌سه‌ر:
* پێویسته منداڵه‌كه زۆر له‌باوه‌ش بگریت ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی كه نه‌شگری.
* ئه‌توانیت بتڵێك ئاوی گه‌رم یان مه‌مه‌شوشه ئاوی گه‌رمی تێدا بێت (به‌مه‌رجێك زۆر گه‌رم نه‌بێت زیان به منداڵه‌كه بگه‌یه‌نێت) له‌سه‌ر سكی منداڵه‌كه دایبنێ.
* دایكی شیرده‌ر هه‌وڵبدات لایه‌كی سنگی بهتاڵبكاتهوه ئینجا بیبه‌یته سه‌ر لاكه‌ی تر.
* دایك هه‌وڵبدات ده‌ست به‌سه‌ر سكی منداڵه‌كه‌تدا بهێنیت له شێوه‌ی میلی كاتژمێر.
* ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیری قوت‌و ئه‌خۆن باشتره جۆری شیره‌كه بگۆڕن نه‌وه‌ك هه‌ستیاری هه‌بێت به پڕۆتینی ئه‌و شیره.
* زوو زوو منداڵه‌كه‌ت بخه‌ره‌سه‌ر شانت.
* ئه‌توانیت منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر سكی بیخه‌یته‌سه‌ر قاچه‌كانت و جوڵه به قاچه‌كانت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ماساج به سكی بكرێت.
* زۆرجار منداڵ كاتێك ئه‌یخه‌یته ناو ئۆتۆمبێل و له‌كاتی ڕۆیشتنی سه‌یاره منداڵه‌كه بێده‌نگ ئه‌بێت، بۆیه دایك و باوك سوودی زۆر له ئۆتۆمبێل ئه‌بینن.
چ كاتێك پێویست به بینینی پزیشك ده‌كات؟
1- ئه‌گه‌ر تای هه‌بێت
2- پیساییه‌كه‌ی خوێن یان لیمانی له‌گه‌ڵدا بێت
3- ڕشانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر‌و به قوڵپ بێت
4- ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی شیرخواردنی كه‌می كرد
د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ
ژێده‌ر - ته‌ندروستى سلێمانی
چۆن غازاتی منداڵی تازه له‌دایکبوو که‌م بکرێته‌وه؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.